
وێنەی ئاماژەیی پۆستەری کاندیدەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە دیاردەیەکی ناوازە و جێگەی پرسیاردا، شەیما بەتووش، کاندیدی لیستی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بە شێوازێکی تەواو جیاواز دەستپێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەیما کە خێزانی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتی بەتووشە لە کەرکووک، بەبێ بڵاوکردنەوەی هیچ وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستەرەکانیدا، بانگەشە بۆ خۆی دەکات.
ئەم دۆخە بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرینە، چونکە تا ئێستا هیچ کەسێک نە دەنگ و نە ڕووخساری شەیمای نەبینیوە. لە پۆستەر و بانگەشەکانیدا، تەنها ناوی، ژمارەی کاندیدی و ژمارەی لیستەکەی دەردەکەوێت، و لە هەندێک حاڵەتدا وێنەی شێخ ئەحمەد بەتووشی هاوسەری لە بری وێنەی ئەو بڵاوکراوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی کاندیدەکە بە دابونەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکانی ئەو ناوچەیە، کە بە پێویستی دەزانن ژنان دەنگ و ڕووخساریان دەرنەکەوێت. ئەمە پابەندبوونێکە بەو نەریتانەی کە هەندێک جار دەبنە بەربەست لەبەردەم بەشداریکردنی ژنان لە کایە گشتی و سیاسییەکاندا.
کاردانەوەکان: خەڵک دەڵێن، ئەگەر شەیما سەرکەوتوو بێت و ببێتە ئەندامی پەرلەمان، چۆن دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر نوێنەرایەتی دەنگدەرانی بکات و بەشداری لە گفتوگۆی یاساکاندا بکات، بەتایبەت لە کاتێکدا کە ناسنامەی بینراو و بیستراوی وەک نوێنەرێک بوونی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






