دهۆک دوو هەفتەی بانگەشەی هەڵبژاردنی بێ هیچ سەرپێچییەک بەڕێکردووە
- کوردستان
- 17 تشرینی یەکەم

دیمەنی پارێزگای دهۆک لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
دوو هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکردووە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دهۆک تاکە پارێزگایە کە هیچ سەرپێچییەکی بانگەشەی تێدا تۆمار نەکراوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 768 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە 3-10-2025 تاوەکوو 17-10-2025 هیچ سەرپێچییەکی بانگەشە تۆمار نەکراوە ئەمەش بەڵگەیە بۆ پابەندیی لایەنەکان بە ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا 38 سەرپێچی لە پارێزگای هەولێر تۆمار کراون و لەو ژمارەیەک بەشێک لە سەرپێچیکارەکان سزا دراون یەک سەرپێچیش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ڕۆژی سێشەممە ،14ـی تشرینی یەکەم، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن بڕیاری سزادان بە پێبژاردنی دارایی بەسەر 400 کاندیددا سەپاندووە، لەو ژمارەیەش 291ـیان لە ڕەگەزی نێر و 49ـی دیکەشیان لە ڕەگەزی مێ بوون. لەنێو ئەوانەی سزادراون 60 کاندیدیان لەسەر ئەوە سزادراون کە پێش وادەی فەرمی کۆمیسیۆن کە 3ـی ئەم مانگە بوو، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کوردستان زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن






