
ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من
ئاڤا نیوز
لەدوای کاراکردنی ئەپڵیکەیشنی پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێـمی کوردستان، لە بەغدای پایتەختی عێراقیش موژدەی کاراکردنی ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من ڕاگەیێنرا و بڕیارە بەمنزیکانە کارا بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەساڵی 2003 ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 120 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای عێراق تەرخانکراوە، بەڵام دۆخی کارەباش لەو پەڕی خراپی دایە بەشێوەیەک لەهەندێک ناوچەی عێراق کەمتر لە شەش کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان دەدرێت، بەشی زۆری زۆری کارەبا لە ڕێگەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە تەرخان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: یەحیا خەز عەلی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ڕایگەیاند: ئەنجوومەن بڕیاریدا، کەرتی مۆلیدە ئەهلییەکانی بەغدای پایتەخت بکاتە ئەلیکترۆنی، ئەمەش لەڕێگەی دروستکردنی ئەپڵیکەیشنێکەوە بە ناوی (مۆلیدەی من ).
زانیاریی زیاتر: خەز عەلی، ئاماژەی بەوەشدا، لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە، سەرجەم زانیارییەکانی تایبەت بە نرخی ئەمپێر و کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەکانی تێدا دیاری دەکرێت، جگە لەوەی هەر لەڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانرێت سکاڵا لە دژی خاوەن مۆلیدەکان تۆمار بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ئەم پڕۆژەیە تا ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت دۆخی کارەبای عێراق بەمزووانە چارەسەر نابێت و هەر بەشێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
كورسییه خۆڕاییهكانی ئاڤا بۆ قوتابییان تا دێت زیاتر دهبن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
كورسییه خۆڕاییهكانی ئاڤا بۆ قوتابییان تا دێت زیاتر دهبن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەکاتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیانلێکەوتووانی بانگەشەی هەڵبژاردن داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 لەو شوێنانە زەوی وەردەگرن