
لۆگۆی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی دووچاری دۆخێکی دارایی سەخت بووەتەوە، بەردەوامبوونی یانەکەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ڕووبەڕووی مەترسی گەورە کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی، پێشتر لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی یانەکە پاڵپشتی دارایی دەکرا، بەڵام لە دوای ئەوەی لە 22-8-2025، لەلایەن دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتی هێرش کرایە سەر لالەزار و لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر کرا، یانەکە دووچاری قەیرانی دارایی گەورە بووەتەوە.
لیدوانی فەرمی: هێرش هەورامی، جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز بە ئاڤا میدیای گوت: یانەکەمان دووچاری بارودۆخێکی دارایی سەخت بووەتەوە، ماوەی 40 ڕۆژە یاریزانەکان مووچەیان وەرنەگرتووە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ چارەسەری ئەو بارودۆخە دیار نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز، پێش هێرشەکەی سەر لالەزار سەرۆکی یانەکە بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بۆ یانەکە تەرخان کردبوو، بەڵام پارەکە نەخرابووە سەر هەژماری بانکی و نازانرێت پارەکە چی بەسەرهات.
زانیاریی زیاتر: دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز نووسراوی بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، هاوکات نووسراو بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی یانەکە نەدراوەتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بەهای گرێبەستەکانی ئەم وەرزەی یانەی نەورۆز چوار ملیار دینارە و تا ئێستا دیار نییە ئەو پارەیە چۆن دابین دەکرێت.
ئەمەش بزانە: بە گوتەی دەستەی کارگێڕی یانەکە تا ئێستا هیچ کۆمپانیا و سەرمایەدار و وەبەرهێنێکی شاری سلێمانی ئامادەیی دەرنەبڕیوە هاوکاری یانەی نەورۆز بکات.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز کۆببێتەوە، هەڵوێستی یانەکە لەسەر ئەو بارودۆخە داراییە ڕابگەیەنێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم بارودۆخەی یانەکە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەنجامەکانی دروست کردووە لە چوار یاری یەکەمی ئەمساڵی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز سێ یاری دۆڕاندووە و تەنیا یەک یاری بردووەتەوە، شەش گۆڵی کردووە، 11 گۆڵی لەسەر تۆمار کراوە و لە ڕیزبەندی 14ەهەم دێت.
مەترسییە پێشبینی کراوەکان: بەردەوامبوونی ئەو دۆخە داراییەی یانەی نەورۆز مەترسی ئەوەی لێدەکرێت یانەکە نەتوانێت بەردەوام بێت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و ڕەنگە تاکە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لەو خولە بکشێتەوە.
چارەسەرەکان: هێرش هەورامی، جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز گوتی، داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم هاوشێوەی یانەکانی هەولێر، دهۆک و زاخۆ یارمەتی یانەی نەورۆزیش بدات، چونکە وەک ئاشکرایە ئەو سێ یەنانەی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت لە ڕووی ژێرخان و ئەنجامەوە لە ئاست و بارودۆخێکی زۆرباشدان، ئێمە هیوادارین پاڵپشتی بۆ ئەو یانانە بەردەوام بێت چونکە ئەوە جێگەی دەستخۆشیە، داوا دەکەین یارمەتی یانەی نەورۆزیش بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






