خەسرۆ گۆران: پێشبینی دەکەین لەم هەڵبژاردنە زۆرترین کورسی مووسڵ بەدەست بهێنین

شەیری بکە لە:
خەسرۆ گۆران: پێشبینی دەکەین لەم هەڵبژاردنە زۆرترین کورسی مووسڵ بەدەست بهێنین

ئاهەنگی ناساندنی کاندیدانی پارتی لە مووسڵ. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەرپرسی لقی پارتی لە مووسڵ دەڵێت، لە هەڵبژاردنی ڕابردوو تەنیا لە پارێزگای نەینەوا 9 کورسیمان هێنا بوو، پێشبینیمان ئەوەیە ئەمجارە پارتی لە هەموو لایەنەکانی مووسڵ زیاتر کورسی بهێنێت.

وێنە گەورەکە: دوو هەفتە بەسەر دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن تێپەڕ دەبێ. پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 275 بەشداری هەڵبژاردنی کردووە و لە پارێزگای مووسڵ 62 کاندیدی هەیە و زۆرترین ژمارەی کاندیدی ئەو حیزبەیە بۆ ئەم هەڵبژاردنە لەم پارێزگایەدایە.

لێدوانی فەرمی: خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی 14ـی پارتی لە مووسڵ بە ئاڤای وت، بە پێشبینی ئێمە دوور نییە پارتی ببێتە لیستی یەکەم لە پارێزگای نەینەوا و لە هەموو لایەنەکان زیاتر کورسی بێنین. ئەمەش لەبەر ئەوەی بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەر پارێزگایەک کراوەتە یەک بازنە و دەنگی لایەنەکان پەرت دەبێ. جگە لەوەی لە مووسڵ 20 لیستی جیاواز کە بەسەر 37 لایەنی سیاسی دابەش دەبن، هەزار و 46 کاندیدیان هەیە. هیچ لایەنێک دەنگی پێشوو ناهێننەوە، هەر بۆیە ئێمە ڕێژەیەکی باشی کورسیمان دەست دەکەوێت.

خەسرەو گۆران دەشڵێت: دەنگ کڕین بەشێوەیەکی بەرفراوان لە بەغدا و بەسرە و شارەکانی دیکە هەیە، خەریکە دەگاتە هەموو ناوچەکان، کاندید هەیە 100 ملیۆن دیناریان داوەتێ بۆ ئەوەی دەنگ بکڕێت، بەڵام پارتی ئەوەی نییە، کاندیدەکانی ئێمە پابەندی بڕیاری لیژنەی هەڵبژاردنن. ئەمە بۆ پارتی قورسە خەڵکی تر پارە بۆ کڕینی دەنگ بەکاردەهێنێت، بەڵام ئێمە بەهۆی بوونی قەزیەکەوە دەنگ بهێنین.

بەرپرسی لقی 14ـی پارتی ئەمانەشی وت:

٠ لەو شوێنانەی میلیشای لێیە جووڵەی لایەنگرانی ئێمەیان سنووردار کردووە. ئەو سنووردارییە دەشکێنین و لە مووسڵ کەرنەڤاڵێکی گەورەمان کرد و چوار هەزار کەس زیاتر ئامادە بوون.

٠ گوشارێکی زۆرمان لەسەرە، بەشێکی ئەو خەڵکەی کە دەنگدەری ئێمەیە لەژێر دەسەڵاتی ئەوانەن کە دژایەتیان دەکەن و بانگەشەیان لێ بچووک دەکەنەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە هەموو لایەنەکانی دیکە دەنگمان زیاتر بێ.

٠ ئێمە بەڵێن دەدەین خزمەتگوازری بۆ خەڵکی ئەو ناوچە دەبەین و بەڵێنمان پێ داون لەڕێگای ئەو کاندیدانەی دەردەچن هەموو داواکارییان جێبەجێ بکەین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ