هێڵی ئاسمانیی توركیا هەفتانە چوار گەشت بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەنجام دەدات
- هەواڵ
- 17 تشرینی یەکەم

دیمەنی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەشی پەیوەندیە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی توركیا، هەفتانە ئەو هێڵە چوار گەشتی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەبێت؛ یەكەم گەشتیش لە ئیستانبوڵەوە بەرەو سلێمانی دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە، هێڵی ئاسمانیی 'توركیش ئێرلاین' سیستمی فرۆشتنی تكتی گەشتی ئاسمانیی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كارا كرد، لەهەمان ڕۆژدا؛ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا دووپاتی كردەوە، دهسهڵاتی فڕۆکهوانیی شارستانیی تورکیا ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگادارینامە ئەلیکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد، بەواتای ئەوەی؛ ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاسایی کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كە ئەمڕۆ هەینی 17ـی ئۆكتۆبەر بڵاویكردووەتەوە، هێڵی ئاسمانیی توركیش ئێرلاین خشتەی گەشتەكانی خۆی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی ناردووە و تێیدا دەردەكەوێت؛ ڕۆژی 3ـی 11ـی 2025، گەشتە ئاسمانییەكان لەنێوان (ئیستەنبوڵ - سلێمانی - ئیستەنبوڵ) دەبێت و هەفتانە بە چوار گەشت دەستپێدەكەنەوە.
باکگراوند: تورکیا لە ڕۆژی 3ـی نیسانی 2023 بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەموو فڕۆکەخانەکانی تورکیای دەرکرد، ماوەی زیاتر لە 31 مانگە هیچ گەشتێك لەنێوان سلێمانی و توركیا ئەنجام نەدراوە. دوای سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا لە ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە و كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕهجهب تهيب ئهردۆغان، سهرۆككۆمارى توركيا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەردۆغان لەو كۆبوونەوەیەدا فهرمانى دا گهشته ئاسمانييهكانى هێڵى فڕۆكهوانيى توركيا بۆ سلێمانى دهست پێبكهنهوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






