
شەقامێکی هەولێر کە بەهۆی پشووی سەرژمێرییەوە چۆڵ بووە. وێنە: ڕەعد سەعید - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بژمێرەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی پێشوەختە بەشێوەی ئەلیکترۆنی تۆماریان کردووە، سەردانی ماڵەکان دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەوەی پرۆسەی سەرژمێری بە ڕێكوپێكی بەڕێوەبچێت، لە دوای كاتژمێری 12ـی شەوی ڕابردوو، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد، جووڵەی ئۆتۆمبێل و هاونیشتمانیان سنووردار دەبێت و تاوەكو کاتژمێر 12:00ـی شەوی 21 لەسەر 22 بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: گوهدار محەممەد عەلی، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بۆ کۆتاجار ئەمڕۆ بژمێرەکان بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو تۆماریان کردووە، سەردانی ماڵەکان دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە تۆمارکردنی خێزانەکان، تیمەکانی سەرژمێری چەند پرسیارێکی تایبەت بە ژیان و گوزەران و ئابووری هاووڵاتییان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پرۆسەی سەرژمێریدا، زیاتر لە 130 هەزار بژمێر لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





