
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ناوچەکە و عێراق دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی ئیسرائیل بە ڕوونی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر عێراقی لە حکومەت کردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "مێپس-2024" لە شاری دهۆك دەستیپێکرد و دوو ڕۆژ دەخایەنێت، تەوەری سەرەكی كۆڕبەندەكەش؛ ناكۆكییەكانی ناوچەكە و میکانیزمەکانی ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی گرژییەكان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی پانێڵێکدا لە کۆڕبەندەکە ڕایگەیاند: پێشتر لە ڕاگەیاندنەکان باسی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەکرا، دوای ئەوە پەیامی زارەکی و نووسراوی حکومەتی نەتانیاهۆمان پێگەیشت کە پەیامی هەڕەشە بوون، دواتریش وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێکی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش کرد کە باس لە هەڕەشەکانی سەر ئیسرائیل دەکات و تێیدا هاتووە "ئیسرائیل بە مافی خۆی دەزانێت بەرگری لە خۆی بکات"، ئەمە واتە هەنگاوی سەرەتایی هەیە بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت هەنگاوی ناوخۆیی و دەرەکیی دەربارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل گرتووەتەبەر و دووپاتی کردەوە عێراق جەنگی ناوێت و حکومەتی عێراق بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتە کاریگەرەکانی خۆرئاوا بۆ ڕێگریکردن لە هێرشکردنە سەر عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






