ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، بەغدا تەنیا ڕەزامەندی لەسەر بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی میلاك داوە و جۆرەكانی دیكەی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەرە، تاوەكو ئێستا چارەنووسیان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-9-2024، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دا، بەپێی زانیارییەكان ژمارەیان زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەری گرێبەستە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: فەرمانبەرانی گرێبەست چەند جۆرێكن، ئەوانیش گرێبەستی "میلاك یان ئاسایی، گرێبەستی داهات، پەرەپێدان، گەشەپێدان، کرێی ڕۆژانە". بەپێی نوێترین بەدواداچوونی ئاڤا دەركەوتووە، بەغدا تەنیا ڕەزامەندە لەسەر بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی میلاك و مووچەی ئەوان خەرج دەكات، چونكە لە یاسای بودجەدا تەنیا پارەی مووچەی ئەوان تەرخان كراوە، بە مەرجێك سێ ساڵیان زیاتر خزمەت هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرمانبەرانەی كە گرێبەستی میلاك نین، واتە جۆرەكانی دیكەی گرێبەستن، ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەرە، تاوەكو ئێستا چارەنووسیان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: یان دەبێت سەرجەم جۆرەكانی گرێبەست لە یاسای بودجەی عێراق جێیان بۆ بكرێتەوە، ئەمەش ئەركی پەرلەمانی عێراقە بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، یانیش دەبێت گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بگۆڕدرێت كە میلاك نین و بكرێنە میلاك، دواتر ڕەزامەندیی وەزارەتیی دارایی عێراقیان بۆ وەربگیرێت.
چارەسەرەکان: لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن، ئەویش لە ڕێگەی گۆڕینی گرێبەستەكانی داهات، پەرەپێدان، گەشەپێدان، کرێی ڕۆژانە بۆ گرێبەستی میلاك، کە ئەو فەرمانبەرانە دابەش بوونە بەسەر وەزارەتەكان و زۆرینەیان لە تەندروستی و كارەبا و شارەوانین.
ژمارەکان وادەڵێن: وەزارەتی تەندروستی كە زیاتر لە 1400 فەرمانبەری گرێبەستی پەرەپێدانی هەیە و بەشێکیان 16 بۆ 17 ساڵ خزمەتی هەیە، نووسراوێكی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە بۆ ئەوەی گرێبەستەكانیان بگۆڕدرێت بۆ میلاك یان گرێبەستی دارایی، بۆ ئەوەی لە قۆناغی دواتر نووسراو ئاراستەی بەغدا بكرێت و ڕەزامەندیی خەرجكردنی مووچەی هەمیشەییان بۆ دەربچێت، بە هەمان شێوە چەند وەزارەتێكی دیكەش لە هەوڵدان.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەی باڵاوە زانیویەتی، ئەگەری زۆر هەیە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران بابەتی چارەسەركردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانە یەكێك بێت لە بابەتە سەرەكییەكان و گفتوگۆی لەبارەیەوە بكرێت، وەزیرە پەیوەندیدارەكانیش بەنیازن پێشنیازی خۆیان بۆ چارەسەركردن گرفتە بخەنەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەكەمجار پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە کوردستان جێبەجێدەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕستانێک بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دووکان دەردەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە سێ جۆرە ڤاکسینیان لێ دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن لەڕێگەی هەورە بروسکەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت
25 نیسان
خوێندکارێک دوای مردنی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا
25 نیسان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەكەمجار پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە کوردستان جێبەجێدەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕستانێک بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دووکان دەردەکەوێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ پەسەندکردنی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان بۆ خەڵکی ئێران دەردەبڕین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە