
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لیژنەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێکهێنراوە و سەردانی زانکۆ حکومییەکان هەرێمی کوردستان دەکات، وردبینی و بەدواداچوون بۆ لیستی ئەو وانەبێژانە دەکات کە بڕیاری بەگرێبەستکردن دەیانگرێتەوە، گرێبەست بۆ ئەو وانەبێژانە دەکرێت کە لە چاوپێکەوتنی لیژنەکە سەرکەوتوو دەبن.
وێنە گەورەکە: چوار هەزار و 104 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان پرۆسەی بایۆمتریان تەواوکردووە و لە قۆناغی کۆتایی مامەڵەی بەگرێبەستکردنیاندان، تەنیا سێ زانکۆی هەرێمی کوردستان ماون کە لەلایەن لیژنەکەوە سەردانیان بکرێت، وردبینی لە زانکۆکانی دیکە تەواو بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە چاوپێکەوتنی لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە لەگەڵ سەرجەم وانەبێژان دەکرێت، پێداچوونەوە بە فەرمانی زانکۆ دەکرێت کە وەک وانەبێژ دەستبەکار بووە، لیستی وەرگرتنی پارەی مانگانە، پێداچوونەوە بە خشتەی وانەگوتنەوە و بەشێکیشان گرێبەستی وانەگوتنەوەیان هەیە پێداچوونەوەی لێدەکرێت، ئینجا گرێبەستیان بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی گوت، "کاری لیژنەکە لە بەشێکی زانکۆکان تەواو بووە، هەر وانەبێژێک پێشینەی کارکردنی نەبێت و زانیارییەکانی نادروست بن گرێبەستی بۆ ناکرێت."
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا لە مووچەی مانگی 11ـەوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان دەبەسترێت، بەگوێرەی بڕوانامەکانیان مووچەیان لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت






