لە گەرمیان پشکنینی تەندروستیی بە خۆڕایی بۆ هاونیشتمانییان دەکرێت
- تەندروستی
- 27 تشرینی دووەم

پشکنینی تەندروستی بۆ هاونیشتمانییان دەکرێت، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
تیمێکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی کەلار - گەرمیان لە هەڵمەتێکدا، دوو هەزار پشکنینی پزیشکیان بە خۆڕای بۆ خەڵکی سنوورەکە کردووە، سەرپەرەشتیاری تیمەکەٍش دەڵێت، لە بەرنامەمان دایە ئەو هەڵمەتە لە گوندەکانیش بکەن.
وێنە گەورەکە: لەم هەفتەیە تیمێکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی کەلار- گەرمیان، کە لە 11 مامۆستا و 40 قوتابی بەشەکانی شیکاری نەخۆشییەکان و پەرەستاری پێکهاتوون، سەدان پشکنینان بۆ هاونیشتمانیانی ئیدارەی گەرمیان بە خۆڕای کردووە.
لێدوانی فەرمی: کۆسار عومەر، مامۆستای زانکۆ و سەرپەرەشتیاری تیمەکە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ماوەی چوار ڕۆژ دا، دوو هەزار پشکنینمان بۆ هەزار هاونیشتمانی لە سنووری گەرمیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: پشکنینەکان پێکهاتوون لە: پشکنینی خوێن، پشکنینی بەرگرییەکان، پشکنینی کیمیاییەکان و لقەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە: کۆسار عومەر گوتیشی: ئەگەر پشتگیریمان بکرێت و هاوکاری بکرێین، ئەوا بەرنامەمان هەیە ئەم هەڵمەتە بۆ گوندەکانی ئیدارەی گەرمیانیش بگوازینەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە میسان 13 کەس لەسەر کێشەی زەوی کوژران
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن





