ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر - داود گول، پارێزگاری ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بانگهێشتی داود گول، پارێزگاری ئیستەنبووڵ دەكات، سەردانی شاری هەولێر بكات و ئەویش داواكە قبوڵ دەكات.
وێنە گەورەكە: لەسەر بانگهێشتى وەزیرى بازرگانى وڵاتى تورکیا، شاندێکى هەرێمى کوردستان کە پێکهاتوون لە ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئایدن مەعروف و ژمارەیەك بازرگانی كورد بەشدارییان لە کردنەوەى پیشانگاى MUSIAD EXPO 2024ی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازیی لەشارى ئیستەنبووڵ کرد.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە پەراوێزی سەردانەكەمان لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی شارەوانی و پارێزگاری ئیستەنبووڵ كۆبووینەوە و لەمیانەدا بانگهێشتی داود گول، پارێزگای ئیستەنبووڵمان كرد سەردانی شاری هەولێر بكات، بەخۆشحاڵییەوە داواكەی قبوڵ كردین.
لەلایەكی دیكەوە: داود گول، پارێزگاری ئیستەنبووڵ سەبارەت بە كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لەگەڵ پارێزگاری هەولێر باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئیستەنبووڵ کرد، لەگەڵ هەماهەنگییەکان بۆ هاوکارییکردنی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا، پشتیوان بەخوای گەورە ئەو کێشانەی لەبەردەم گەشتیاراندا هەن، چارە دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 خولەک لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو کتێبی گینس
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت