
ناونیشانی ئەو حەوت گەڕەکەی هەولێر کە پڕۆژەی ڕووناکی تێدا جێبەجێ دەکرێت، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکاری لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێری، حەوت گەڕەکی دیکەی هەولێر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی فراوانکردنی پرۆژەی ڕووناکی، سبەی شەممە 30-11-2024، لە حەوت گەڕەکی دیکەی هەولێر هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنی کارەبای 24 کاتژمیری دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای یەکی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکانی پڕۆژەکە لە گەڕەکەکانی شەهیدانی کوران، بەهاری کۆن، کرێکاران، کوردستان، نەسیج، کوران، ڕزگاری، دەست بە چاککردنی پێوەری کارەبای ماڵەکان دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەکو 5ی ئێوارە ئەو گەڕەکانە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، تاوەکو تیمەکانی کارکردن بتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
ئەمەش بزانە: پێشتر کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە گشتی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 77 هەزار هاوبەشی کارەبای 24 کاتژمێری هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند






