سوودانی بۆ ئەسەد: لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر عێراق پاڵپشتی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی بۆ ئەسەد: لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر عێراق پاڵپشتی سووریا دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی سووریا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد، سوودانی دووپاتی کردەوە ئاسایشی هەردوو وڵات یەکە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمشەو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدرا و باس لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرا،

 

سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ئاماژەی بەوە کرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاوکاریی هاوبەش لە نێوان هەردوولا و بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ژمارەیەک دۆسیەی عەرەبی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سەرۆککۆماری سووریا دووپاتی کردەوە، سووریا و عێراق یەکە و عێراق ئامادەیە پاڵپشتی سووریا بکات لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جەختیشی لەسەر پێداگیریی وڵاتەکەی لە سەقامگیری و سەرەوەری و یەکگرتوویی خاکی سووریا کردەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: