
نیشانەی ناسراو کە گوزارش لە تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز دەکات وینە: bbc
ئاڤا نیوز
هەموو ساڵێک سەرەتای مانگی 12 وەکو ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە و هۆشیاریی بەرامبەر نەخۆشی ئایدز دەستنیشان کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئایدز نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگریی جەستەی مرۆڤ بەهۆی تێکشکاندنی سیستمی بەرگرییەوە لەلایەن ڤایرۆسەکەوە، کەسی تووشبوو توانای بەرەنگاری بەرامبەر نەخۆشییەکان نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئاماری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون و زۆرترین ڕێژەی تووشبوونیش لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ڕێژەی مردنیش بەهۆیەوە تاوەکو ساڵی 2023، نزیکە 40 ملیۆن كەسە لە تەواوی جیهاندا.
هۆیەکانی گواستنەوە ئەم ڤایرۆسە چین؟
- وەرگرتنی خوێن لە کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە.
- بەکارهێنانەوەی ئامێر یاخوود هەر کەرستەیەکی تر کە خوێن و یاخود هەر شلەیەکی دیکەی کەسی تووشبووی پێوەبێت.
- ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسی تووشبوو.
- گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە دایکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە بۆ منداڵ لە ڕێگەی شیرپێدانەوە.
- چاندنی ئەندام و شانە بەبێ پشکنینی پێشووەختە بۆ کەسی بەخشەر.
نیشانەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە چین؟
- نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بەپێی قۆناغی تووشبوون دەگۆڕێت.
- لە چەند مانگی سەرەتا بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە زۆر خێرایە و درک بە تووشبوونی ناکرێت.
- کەسی تووشبوو تووشی سەر ئێشەی قورس دەبێت.
- دەرکەوتنی پەڵەی پێست لەسەر جەستەی کەسی تووشبوو.
- ئاوسانی گەروو بە شێوازی لەناکاو.
- دابەزینی کێش بە خێرایی.
- تووشبوون بە سکچوون.
- کۆکەی وشک.
ئەگەر هاتوو کەسی تووشبوو زوو چارەسەری وەرنەگرت، ڕووبەڕووی چەند نەخۆشییەکی قورستر دەبێتەوە:
- تووشبوون بە نەخۆشی سیل.
- هەوکردنت توندت بەکتریا.
- شێرپەنجەی لیمفە گرێکان.
- هەوکردنی جگەر لە جۆری سی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
44 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت






