
دیمەنی ناوەوەی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەستپێبکات.
وێنە گەورەکە: بەپێی بڕیاری ماددەکانی 46 و 47 و 48 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتژمێر 11ـی پێشنوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 2- 12- 2024 بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی پەیامنێر: شەوکەت قادر پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان لە ڕووی کارگێڕییەوە تەواو کراون، بەڵام لە ڕووە یاساییەکەوە بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسیی لەنێوان لایەنە براوەکان پێشبینی دەکرێت دوای سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمان فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەکە بەجێبهێڵن.
زانیاریی زیاتر: جگە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری سەرجەم فراکسیۆنە براوەکانی دیکە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای پرۆسەی سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەم بڕگەیە جێبەجێ نەکرێت، هۆکارەکەش نەبوونی ڕێککەوتنی پێشوەختەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





