کاندیدێکی کۆمەڵی دادگەری بایکۆتی حیزبەکەی دەشکێنێت و هاتە نێو پەرلەمان
- کوردستان
- 2024-12-02

هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی بایکۆتی حیزبەی دەشکێنێت و کەمێک پێش ئێستا هاتە نێو هۆڵی پەرلەمان و بڕیارە سوێندی یاسایی بخوات.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵی دادگەری سێ کورسی لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە، پێشتووتر هەڵوێستی خۆی یەکلایی کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە پەرلەماندا ناکەن و بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە، بەڵام یەکێک لە سێ کاندیدەکەیان بایکۆتی شکاند.
زانیاریی پەیامنێر: شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا لە پەرلەمان گوتی، "هێرۆ عەتار کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی، پێچەوانەی بڕیاری حیزبەکەی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە پەرلەمان و سوێندی یاسایی دەخوات."
لەلایەکی دیکەوە: شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەشدارینەکردن لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری حیزبە و لە هەر پێشهاتێکیشدا بەگوێرەی بارودۆخ حیزب بڕیاری خۆی دەدات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





