
باڵەخانەی پەرلەمانی كوردستان- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و لە بڕگەی یەکەم 97 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد، لە بڕگەی دووەم سەرۆکی دانیشتن دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە 15 کاندید لە پێنج لایەنی جیاواز بۆ پۆستەکانی سەرۆک، جێگر و سکرتێری پەرلەمان کاندید کرد، کە پێنج پارتی و پێنجیان یەکێتین.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ڕێککنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر یەکلاکردنەوەی هەرسێ پۆستەکە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵگیرا و بەکراوەیی دەمێنێتەوە تاوەکو ڕێککەوتن دەکرێت، دواتر بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتیی دانیشتن دەکات و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئامادەبوونی ڕێژەی 50+1ـی ئەندامان دەکرێت، پێویستە کاندیدی هەڵبژێردراو 50+1ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، ئەگەر هیچ کاندیدێک ئەو ڕێژەیەی نەهێنا دەنگدان دەچێتە گەڕی دووەم و لەنێوان ئەو دوو کاندیدە دەکرێت کە زۆرترین دەنگیان هێناوە، کامیان دەنگی زیاتری دەستەبەر کرد پۆستەکەی پێدەدرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 15 پەرلەمانتارەی خۆیان بۆ پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی کاندید کردووە و ژمارەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەم:
سەرۆکی پەرلەمان: 5 کاندید
1. شاڵاو عەبدوڵڵا ڕەسووڵ: یەکێتی 24538
2. هەڵگورد نەجیب عوسمان: پارتی 18922
3. کوردەوان جەمال محەممەد: نەوەی نوێ 8105
4. د. ڤالا فەرید ئیبراهیم: پارتی 13609
5. د.میران محەممەد: یەکێتی 17081
جێگری سەرۆک: 4 کاندید
1. بەهجەت عەلی ئیبراهیم: پارتی 23770 دەنگ
2. مەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە: پارتی 2969
3. ئومێد عەلی حەمەساڵح: یەکێتی 17442
4. عەدنان حوسێن حەسەن: نەوەی نوێ 3746
سکرتێری پەرلەمان: 6 کاندید
1. شلێر غەفوور ساڵح، یەکێتی 3555
2. شیرین یونس عەبدوڵڵا، یەکێتی 3589
3. سەوسەن کاکەمەم محەممەد، نەوەی نوێ
4. ڕامی نووری، کۆتای کریستیان: 6753 دەنگ
5. هاڤین سەعید خزر، پارتی: 8762
6. نەجدەت نووری محەممەد، پێکهاتەی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





