شاخەوان عەبدوڵڵا: پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵك و ماڵ تەنیا دەنگدانی كۆتایی ماوە
- کوردستان
- 2024-12-03

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوێنێ پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و لەمیانەدا بڕگەكانی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵك و ماڵی داگیركراو دەنگیان لەسەرە درا و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، "تەنیا دەنگدانی كۆتایی ماوە".
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوێنێ سەرجەم بڕگەكانی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیركراو دەنگیان لەسەر درا، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا ئەوەیە كە لە دانیشتنی داهاتوو كۆی پڕۆژەكە بخرێتە دەنگدانەوە، توانیمان خانەقین و مەندەلیش لەنێو پڕۆژە یاساكەدا جێبكەینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا سێ پڕۆژە یاسا كە هی كورد و سوننە و شیعەیە لە پەرلەمانن ڕێككەوتنی هەرسێ لایەن ئەوەیە كە هەرسێ پڕۆژەكە دەنگی لەسەر بدرێت، پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسی، شیعە داوای پەسەندکردنی دەکات، پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە، کورد داوای پەسەندکردنی دەکات، هاوكات هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016ـە، سوننە داوای پەسەندکردنی دەکات.
لەلایەكی دیكەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاند: گومان هەیە كە ئەگەر پڕۆژە هەمواری یاسای باری كەسی دەنگی لەسەر بدرێت پەرلەمانتارە شیعەكان لە هۆڵی پەرلەمان بچنە دەرەوە، بۆیە ئێمە پێمانوایە دەبێت هەرسێ پڕۆژەكە بە یەك پاكێج دەنگیان لەسەر بدرێت، بۆ ئەوەی هیچ لایەنێك نەتوانێت فێڵ لە لایەنەكەی دیكە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
دیمەشق و هەسەدە جارێکی دیکە کۆ دەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
دیمەشق و هەسەدە جارێکی دیکە کۆ دەبنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا






