ئاڤا نیوز
مونا قەهوەچی، پەرلەمانتاری پێکهاتەی تورکمان لە بازنەی هەولێر لە پەرلەمانی کوردستان دەکشێتەوە و پۆستێکی حوکمی لە کابینەی دەیەم وەردەگرێت، هاوکات لە شوێنی ئەو کاندیدێکی سەربەخۆی تورکمان دەبێتە پەرلەمانتار.
وێنە گەورەکە: پێکهاتەکان کە پێنج کورسییان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە، ڕایانگەیاندووە بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن، پێشتریش داوایان کردبوو لە دابەشكردنی پۆستەکاندا بەپێی ژمارەی کورسییەکانیان مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت، بەڵکو وەک نەتەوەی دووەمی هەرێمی کوردستان پۆستییان پێبدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مونا قەهوەچی لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان سکرتێری پەرلەمان بوو، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیشدا 3 هەزار و 666 دەنگی بەدەستهێنا و کورسییەکی کۆتای پێکهاتەی تورکمانی لە بازنەی هەولێر مسۆگەرکرد، ڕۆژی دووشەممەش لە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەماندا سوێندی یاسایی خوارد، بەگوێرەی زانیارییەکان لە پەرلەمان دەکشێتەوە بۆ ئەوەی پۆستێکی حوکمی پێبدرێت.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و پەرلەمانتاری پێکهاتەی تورکمان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لە پەرلەمان دەکشێمەوە و داوای وەرگرتنی پۆستی وەزارەتێکم کردووە بە دیاریکراویش پۆستی وەزیری ڕۆشنبیری."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەکشانەوەی مونا قەهوەچی لە پەرلەمان، سۆران سەڵاحەدین شوکور، کاندیدی سەربەخۆی پێکهاتەی تورکمان لە بازنەی هەولێر کە بە 450 دەنگ لە ڕیزبەندی دووەم دێت، شوێنی دەگرێتەوە و دەبێتە پەرلەمانتار.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئاڤا زانیویەتی پۆستی سکرتێری پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان دەبێت، کە دوو پەرلەمانتاری پێکهاتەی تورکمان و کریستیان کاندیدن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، ئەوانیش ڕامی نووری پەرلەمانتاری کریستیان لە هەولێر و نەجدەت نووری نوێنەری تورکمان لە سلێمانی. هاوکات ئەگەر زۆرە پۆستی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بدرێت بە مونا قەهوەچی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





