سەرۆک بارزانی: دەمانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیمارات قوڵتر ببنەوە
- کوردستان
- 2024-12-04

سەرۆک بارزانی - عەبدوڵڵا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئیمارات کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە عەبدوڵڵا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزە نوێیەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات عەقڵانییەت و پەرۆشی سەرکردایەتیی ئیماراتی بۆ ئاوەدانی و گەشەپێدانی وڵات بە نموونە ناوزەند کرد.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، سەرۆک بارزانی خواستی بۆ قوڵتربوونەوەی پەیوەندی و دۆستایەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزەکەی ئیمارات سڵاوی شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند، ستایشی گەلی کوردستان و حکومەتەکەی بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاوەدانی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
25 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بەشێکە لە چارەسەر






