نەتانیاهۆ: ڕووخانی ئەسەد بۆ ئیسرائیل دەرفەتێکی گەورە و گرنگە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-08
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا "بۆ ئیسرائیل دەرفەتێکی گەورە و گرنگە" بەڵام بێ مەترسیش نییە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان هەر هەنگاوێک پێویست بێت ئەنجامی دەدات.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (8-12-2024) ئۆپۆزیسیۆن چەکداریی ئەو وڵاتە، دیمەشی پایتەختی کۆنتڕۆڵکرد و بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریاش بەرەو ڕووسیا هەڵات.
پەیامی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا، ئەوەی خستەڕوو، "ڕووخانی ئەسەد دەرفەتێکی گەورە و گرنگ بۆ ئیسرائیل دەڕەخسێنێت، بەڵام لە مەترسی گەورەش بەدوور نییە".
نەتانیاهۆ باسی ئەوەشی کرد "لەنزیکەوە چاودێریی گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکەین و بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان و ئاسایشی وڵاتەکەمان، ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە وردەکاریی هێرشەکانی کۆبانی بڵاوکردەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە






