
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وێنە: KRD
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر سێ تەوەری جیاواز کۆدەبێتەوە، گرنگترینیان دوایین پێشهاتی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی ساڵی دارایی 2025 ـە.
وێنە گەورەکە: 16 ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی ساڵی دارایی لە عێراق، بەڵام لە کۆی زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار کە تێچووی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و 335 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، ڕوون نییە کە بە چ میکانیزمێک ئەو کورتهێنانە پڕ دەکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە 11-12-2024، ئەنجوومەنی وەزیران هەڵوەستە لەسەر چەند تەوەرێک دەکات.
ـــ دوایین پێشهاتەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025.
ـــ خستنەڕووی پێشنیاری هاوتاکردنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، کە ژمارەیەک ناونیشانی وەزیفی نوێ تۆمارکراون و هەندێکی دیکە هەڵوەشێنراونەتەوە.
ـــ خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی پێکهاتەکان لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان.
ـــــ تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆژهنكردنهوهى یاریگای فرانسۆ هەریری له ههولێر تەواو بوو
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بوونی عەرەب و تورکمان لە لیستی پارتی، هێزی پارتی دەپارێزێت