هاکان فیدان بۆ بلینکن: نابێت تیرۆریستان سوود لە دۆخی ئێستای سووریا وەربگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-10

وێنەی هاکان فیدان و ئەنتۆنی بلینکن
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی سووریایان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە قسەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و هۆشداری داوە لەوەی "بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین گرووپە تیرۆریستییەکان سوود لە دۆخی ئێستای سووریا وەربگرن".
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، چاوەکان لەسەر داهاتووی سووریا و حکومەتی نوێی ئەو وڵاتەیە، بۆ ئەمەش هەمووان چاویان لە تورکیایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای فەرمی تورکیا ڕایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، هاوتا ئەمریکییەکەی باسی لە دووبارە بوونیادنانەوەی سووریا کردووە و بۆ ئەمەش هاوکاریی کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی بە پێویست زانیوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا بە هەموو شێوەیەک دژایەتیی سیاسەتی ئێستای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات و بە بەشێکی سەرەکی دەزانێت لە پارتی کرێکارانی کوردستان، کە ئەوان بە "تیرۆریست" ناویان دەبەن. ئەمە یەکەمجار نییە تورکیا ئەو قسەیە بکات، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا لە دۆحە هاکان فیدان هەمان قسەی کرد " لە سووریای نوێدا هەسەدە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت، ئەگەر خۆیان نەگۆڕن".
لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا هەمیشە پشتیوانیی لە هەسەدە دەکات و ئامانجیەتی لە گۆڕانکارییەکانی سووریا ڕۆڵیان هەبێت. لە تازەترین هەڵوێستدا لەبارەی ڕووداوەکانی سووریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "هەسەدە هاوپەیمانیی ئێمەن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خێرۆ عەباس بەرهەمێکی نوێ بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد





