
ئەپیکور - کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان
ئاڤا نیوز
یازدە مانگ بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تێپەڕبووە، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی. وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
پێشهات و چاوەڕوانییەکان: ڕۆژی دووشەممە 26-2-2024، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێرق کۆبوونەوە. هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو. بڕیارە هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوەیەکی دیکە بکرێت و پێشهاتی نوێ سەبارەت بەو پرسە ئاشکرا دەبن.
هۆکارە زانراوەکان: نەهرۆ ڕواندزی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024، هۆکارێکە بۆ دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان". دەشڵێت "بابەتی دووەم سیاسییە و پەیوەندیی بە ڕێکنەکەوتنی نێوان عێراق و تورکیاوە هەیە".
بۆچی گرنگە: ڕۆژى 25ى ئازارى 2023 هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بە بڕیارى دادگەى ناوبژیوانیی پاریس ڕاگیرا. لەو کاتەوە لەپاڵ گوشارەکانی بەغدا لە پێنەدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتیش گوشارێکی دیکەی ئابوورییە لەسەر هەرێمی کوردستان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا 10 تا 12 ملیار دۆلار زیانی بە بودجەی عێراق گەیاندووە. ماوەیەک لەمەوبەریش وەزیری وزەی تورکیا دووپاتی کردەوە کە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەماوە.
لە لایەکی دیکەوە: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕۆژی 30-01-2024، بە ئاڤا نیوزی گوت "نامەیەکی تایبەتمان بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا ناردووە. داوامان کرد ئەمریکا گوشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت