ڕاوێژکاری سوودانی دڵنیایی دەدات: عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبەڕووی قەیرانی کاش نابێتەوە
- بزنس
- 17 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، لە کورتخایەندا قەیرانێکی تووندی کاش نییە، هاوکات ئاماژە بەوە دەدات حکومەت خەریکی ئامادەکردنی بودجەی 2026ـە لە چوارچێوەی سیاسەتی دارایی مامناوەنددا.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتەکان کاتێک ڕووبەڕووی گوشار دەبنەوە پەنا دەبەنە بەر کەم کردنەوەی خەرجییەکان، بەتایبەت لەو ئابوورییانەی پشت بە نەوت دەبەستن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵح دووپاتی کردەوە "پێشبینی ناکرێت حکومەت لە کورتخایەندا ڕووبەڕووی قەیرانێکی تووندی کاش ببێتەوە، بە مەرجێک داهاتەکانی نەوت لە ئاستی ئێستای خۆیدا بمێننەوە و هەماهەنگیی نێوان سیاسەتی دارایی و نەختینەییش بەردەوام بێت."
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر خەرجییەکانی بەکاربردن لەوانەیە ببێتە هۆی فراوانبوونی ڕێژەییی کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2026، مەگەر هاوکات بێت لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان و بەهێزکردنی داهاتە نانەوتییەکان.
پلانەکە: ساڵح ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت هەنگاوێکی گرنگی ناوە لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2026، پێشبینیشی کرد پڕۆژەکە تیشک بخاتە سەر هاوسەنگیی نێوان بەردەوامبوونی دارایی و پێداویستییەکانی گەشەپێدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی سلێمانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: بەهۆی سیستمی ئیسکۆدا %52 داهاتی عێراق کەمی کردووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە






