ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت
- بزنس
- 17 کانوونی یەکەم

دراوی عێراق و دیمەنی بەرمیلی نەوت لەگەڵ لۆگۆی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەكردنی نەوتی کوردستان و ناردنی 120 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ تا کۆتایی ئەمساڵە، 31ـی ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە تەواو دەبێت. دوای ئەوە هەولێر و بەغدا دوو بژاردەیان لەبەردەستە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و داهاتی ناوخۆ، هێشتا کێشەی پرسی مووچە بە تەواوی چارەسەر نەبووە، کۆتایی ئەم مانگە ڕێککەوتنەکە کۆتایی دێت.
شێوازی جێبەجێکردن: هەولێر و بەغدا یان دەبێت ڕێککەوتنەکە لەدوای ناردنی ئەم مووچەیە نوێ بکەنەوە، یان دەبێت هەر کار بەو ڕێککەوتنە بکەن تا بودجەی ساڵی 2026 ئامادە و پەسەند دەکرێت، ئەمەش دەکەوێتە دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەدڵنیاییەوە ئەمەش چەند مانگێکی دەوێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کوردستان بە ئاڤای وت، کێشەمان لەسەر ڕێککەوتنەکە نییە، تەنیا دەمانەوێت 120 ملیارەکە کەم بکرێتەوە و بەفەرمیش نووسراومان بۆ بەغدا کردووە کە ناتوانین هەموو مانگێک 120 ملیار بنێرین و زۆرە.
چی ڕوویدا: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی دەوڵەت پێداچوونەوە بە 120 ملیارەکە بکرێت و ئەنجوومەنی باڵای ئابووری بۆ ئەم کارە ڕاسپارد.
بەرپرسە باڵاکەی کوردستان لەمبارەیەوە وتی، ئەگەر بێت و 120 ملیارەکە کەم بکرێتەوە، ئەوا هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچە لە بەغداوە دروست نابێت و کۆتایی هەموو مانگێک لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچە دەنێردرێت، ئەگەرنا دەبێت وەکو حکومەتی کوردستان خۆمان لەگەڵ دۆخەکە بگونجێنین.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای وت، کێشە بۆ ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان دروست نابێت، ئەگەر ڕێککەوتنێکی نوێش نەکرێت هەمان ڕێککەوتنی پێشوو جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی یەک لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا دەکەن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە و مووچەی مانگی یەک دەنێرێت





