
هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
هێرۆ عەتار، دوای نزیکەی 10 ڕۆژ لە سوێندخواردنی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان هۆکاری شکاندنی بڕیاری حیزبەکەی ئاشکرا دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕیاری بەشدارینەکردنی کۆمەڵ لە پەرلەمان کارێکی دروست نەبوو.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵی دادگەری سێ کورسی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە، پێشووتر هەڵوێستی خۆی یەکلایی کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک بەشداریی لە پەرلەماندا ناکەن و بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە، بەڵام یەکێک لە کاندیدە دەرچووەکانیان ئەو بڕیارەی شکاند سوێندی یاسایی خوارد و دواتر بڕیاری دوورخستنەوەی لە حیزبەکە درا،"
لێدوانی فەرمی: هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری شکاندنی ئەو بڕیارەی ئاشکرا کرد و گوتی، "من خۆم نەفرۆشتووە و پێویستم بە پارە و ئیمتیاز نییە، بەڵام ئەو بڕیارەی کۆمەڵی دادگەری نەک بەبڕوای من بەڵکو بەبڕوای زۆر کەسی دیار هەڵە بووە و داوای پەشیمانبوونەوەیان لێکردووە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو کاندیدی دەرچووی کۆمەڵ ماون کە لە بازنەکانی هەولێر و سلێمانی دەرچوون و پێداگرن لەسەر بڕیاری بایکۆت، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت لە 30 بۆ 90 ڕۆژدا سوێندی یاسایی بخۆن، دوای تەواوبوونی ماوەکە دەرفەت بە کاندیدانی دیکەی لیستەکە دەدرێت شوێنیان بگرنەوە، ئەگەر پێداگربوون لەسەر بڕوای خۆیان ئەوکات بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان پەنا بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمیی "باقی ئەقوا" دەبرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





