
خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی لەبارەی بەشێک لە فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانیی و سەربازی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە، داوا دەکات زانیاری لەسەر ئەو مووچەخۆرانەی کۆتایی ئەمساڵ تەمەنیان دەبێتە 60 ساڵ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار مانگە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق چووەتە بواری جێبەجێکردن، جیاوازی تەمەنی خانەنشینی مشتومڕی زۆری لەسەر دەکرێت، ئێستا لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاساییەکی پێشکەش کردووە، بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی عێراق لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ بەرز بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو نووسراوە بۆ وەرگرتنی داتایە لە بارەی ئەوانەی دەبن بە 60 ساڵ، تاوەکو بەرچاویان ڕوون بێت و داتاکانیان تۆمار بکرێت، ئامانجەکەش بۆ گۆڕینی تەمەنی خانەنشینی نییە، بەڵکو کۆکردنەوەی داتا و زانیارییە".
٠ ئامانجێکی دیکەی ئەو گشتاندنە بوونی زانیاریی لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی دەگەنە ئەو تەمەنە، بۆ ئەوەی ئەگەر لە بەغدا تەمەنی خانەنشینی نەگۆڕا بۆ 63 ساڵ، زانیارییەکانی ئەوانەی 60 ساڵن بەردەست بێت، کە ئەمەیان ئەگەرێکی لاوازە و بەغدا بەڕژدی کار لەسەر بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەوانەی ساڵی داهاتوو دەبنە 60 ساڵ، پێویستە ناوی چواری، ناوی سیانیی دایکیان، کۆدی بێهاوتایان و ڕۆژ و مانگ و ساڵی لەدایکبوون لەگەڵ کۆی خزمەتیان بەوردی بنووسرێت و بگەڕێنرێتەوە وەزارەتی دارایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەمار حەکیم: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر ئاسایشی وڵات دەکاتە ئامانج
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






