
دیمەنی باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
یەدەگەکانی پلەی سەرپەرشتیاری سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ئاڤاوە داوای بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان دەکەن، کە بڕیار بوو لە مانگی 11 بەشێکیان بە گوێرەی پێویستی پەروەردەی پارێزگاکان، بەڵام دانەنراون، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، وەستانی پرۆسەکە پەیوەندی بە بۆشایی مامۆستای میلاک هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: سێ ساڵ پێش ئێستا سەدان مامۆستای پسپۆڕ بەمەبەستی بوون بە سەرپەرشتیار تاقیکردنەوەیان لە هەولێر کرد، بەشێکیان بە گوێرەی پێویستی بەسەر پەروەردەکانی پارێزگاکان دابەشکران، بەشێکیان مانەوە کە ژمارەیان 209 کەسە کران بە یەدەگ بۆ ئەوەی ئەگەر بۆشاییەک دروستبوو پڕیکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیمتیازی سەرپەرشتیار لە بەڕێوەبەری قوتابخانە گەورەترە، پێشووتر ئەوانەی تاقیکردنەوەیان دەکرد دەبوایە 13 ساڵ خزمەتیان هەبێت، دواتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ 10 ساڵ کەمکرایەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتیاری گەنج لەنێو پرۆسەکەدا ڕۆلی خۆیان بەرجەستە بکەن، 25% دێتە سەر موخەسەساتەکانیان.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژ ئەرگۆشی، لە بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری و دڵنیایی جۆری وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای گوت، "دواکەوتنی پرۆسەکە پەیوەندی بە دروستبوونی بۆشایی لەمامۆستای میلاک لە ناوەندەکانی خوێندن هەیە، بەتایبەت ئەو ناوەندانەی دوورە دەستن و دەکەونە ناوچە سنوورییەکان."
ئەوەش بزانە: لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بەشێک لە مامۆستایانی میلاک دوای 10 ساڵ خزمەت دابەش بوون بەسەر ڕاهێنەر، سەرپەرشتیار و سەرپەرشتیاری یەدەگ، بەمەش بۆشایی بەشە وانەی دروستکردووە. ئێستا بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان پێویستیان بە سەرپەرشتیار هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





