
ئاڤا نیوز
یەکێتی لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای پۆستی سەرۆکی هەرێم و سێ وەزارەتی سیادی دەکات، کاندیدەکانیشی دیاری کردوون.
وێنە گەورەکە: هەردوو شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام بۆ دووەمجار لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند و هەردوو لا قۆناغەکەیان بە هەستیار دانا و هاوڕا بوون لەسەر هاوهەڵوێستی لە پارێزگاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی هەردوو لا، هاوڕابوون بەزووترین کات کار لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بکەن بۆ دانانی بنەماکانی حکومڕانی کوردستانی بۆ قۆناغی ئاییندە. بەشێوەیەک پارێزگاری لە پێگە و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ماف و بەرژوەندییەکانی هاووڵاتیان و سەرجەم پێکهاتەکان بکات. لەم ڕووەوە بڕیار دراوە لیژنەیەکی هاوبەش کار لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی بەرنامەکە بکات بۆ کۆبوونەوەی ئایندە.
زانیاریی تایبەت: یەکێتی بۆ چوار ساڵی داهاتوو داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاڤا زانیویەتی قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستەکە کاندیدە و باسی بەرهەم ساڵحیش دەکرێت. ئەگەر ئەم پۆستەش وەربگرن پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕادەستی پارتی دەکەنەوە.
ئەگەر ئەم پۆستە وەرنەگرن، داوای سێ وەزارەتی سیادی دەکەن؛ ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان و شارەوانی و گەشتوگوزار. ئەگەر پارتی بە داواکاریی دووەمی یەکێتی ڕازی بێت، ئەوا شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دەبێتە وەزیری ناوخۆ، لەم ئەگەرەشدا میران محەممەد وەک کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەمێنێتەوە.
بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانیش بەر یەکێتی دەکەوێت و سێ کەس کاندیدن؛ دەرباز کۆسرەت، عیماد ئەحمەد و هاوڕێ شێخ دارۆ. ئەگەر شاڵاو کۆسرەت ببێتە وەزیری ناوخۆ، دەربازی برای نابێتە جێگری سەرۆکوەزیران، ئەگەر شاڵاویش پۆستی وەزیری ناوخۆ وەرنەگرێت، دەرباز بەهێزترین کاندیدە بۆ جێگری سەرۆکوەزیران کە ڕوونبووەتەوە مەسرور بارزانی دەبێت.
هەنگاوی داهاتوو: دانیشتن و گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوام دەبێت. لە هەنگاوی یەکەمدا پۆستە سیادییەکان یەکلایی دەکەنەوە ئینجا هەنگاوی دواتر دەنێن. لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەنێوانیاندا هەیە و پێشبینی دەکرێت پێکهێنانی حکومەت زۆر نەخایەنێت و لە چەند مانگی داهاتوودا پێکبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی سێ ئەندامی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا





