ئێران هۆشداری لە گواستنەوەی نائارامییەکانی سووریا بۆ عێراق دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کانوونی یەکەم

کەمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران، هۆشداری لەو نائارامییە دەدا کە لە سووریا هەیە. هاوکات هۆشداری لە گواستنەوەی ئەو نائارامییە بۆ عێراقیش دەدات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، هەژموونی ئێران لەو وڵاتە کۆتاییهات، پێشتریش پێگەی حیزبوڵڵای لوبنان و حەماس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و کوشتنی سەرکردە باڵاکانی ئەو دوو ڕێکخراوەی نزیک لە ئێران لە لوبنان و فەڵەستین لاوازببوو، ئەمەش گورزێکی گەورەی لە ئێران دا.
لێدوانی فەرمی: کەمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە مەترسیی دابەشبوونی سووریا کرد بەهۆی بەرژەوەندییە دەرەکییەکانەوە و ڕایگەیاند "ئیسرائیل بۆشایی سووریا بۆ تێکدانی ژێرخانی ئەو وڵاتەو و پێشێلکردنی سەروەرییەکەی دەقۆزێتەوە.
بە گوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران، وێرانکردنی سووریا وەک دەوڵەتێک کە پشتیوانی مقاوەمە بوو، بەشێک بوو لە ئەجێندای ئەمریکی و ئیسرائیلی.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت ئیسرائیل و ئەمریکا "بەتەواوی هەڵەن" لەو تێڕوانینەی کە بەرەی مقاوەمە کە تاران پاڵپشتی دەکات بە ڕووخانی حوکمی بەشار ئەسەد لە سوریا کۆتایی هاتبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە





