
دیمەنی گوندێکی دەڤەرەکە کە بەفرێكی زۆری لێباریوە و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە، بۆ ئەو مەبەستەش قایمقامی چۆمان هاووڵاتییان لە مەترسی هاتووچۆکردن لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکە ئاگاداردەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئاگاداری گەشتیاران و ئەو کەسانە دەکەینەوە کە نیازی سەردانیکردنی ناوچە شاخاوییەکانی قەزای چۆمانیان هەیە، بەفرێكی زۆر لە ناوچەکە باریوە و ئێستا ڕێگاکانی ناوچەکە بۆ هاتووچۆکردن لەبار نین و مەترسیدارن.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد بارزان گەشتیاران و هاووڵاتییان لە سەختی ڕێگاکان و شەختە و سەهۆڵی ڕێگاکان، وە ئەگەری هەڵکردنی باو کڕێوە و خراپی کەش و هەوا ئاگادار دەکاتەوە، کە بووەتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار -پلەی سیلیزی، بۆیە وەک قایمقامی چۆمان ئاماژەی بۆ دەکات باشتر وایە گەشتیاران لەو کاتانەدا گەشت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ نێو بەفرو ناوچە شاخاویەکان نەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو بەهۆی سەختی رێگا و بەستەڵەکی ناوچەکەوە چەند هاوڵاتییەک لە گوندی وێزەی ناوچەی باڵەکایەتی گیریان خواردبوو، بۆ رزگاركردنیشیان بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران دوو تیمی رەوانەی ناوچەكە كردوو توانرا رزگار بکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە