ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای کەرکووک، لەبەردەم تەکیەی کەسنەزانی لە شاری سلێمانی دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا، لەنێو تەکییەکەش بە ئاڤایان گوت، "ئەم ڕووداوە پەیوەندی بە تەکیەی کەسنەزانییەوە نییە."
لێدوانی فەرمی: پێشەوا شێخ ڕەئووف، لە بەشی ڕاگەیاندنی تەکیەی کەسنەزانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "دروست لەبەردەم تەکیەی کەسنەزانی ڕووداوێکی هاتوچۆ دروستبووە و شوفێری ئۆتۆمبێلە سەرپێچیکارەکە هەوڵی ڕاکردنی داوە، ئەوەی زیانمەند بووە هاتووەتە خوارەوە و تەقەی لە سەرپێچیکارەکە کردووە و بریندار هەیە".
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، پاسەوانانی تەکیەکە ئاسایشی سلێمانییان لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و تەقەکەرەکە ڕایکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم




