ئاڤا گەندەڵییەکی بەنزینخانەکانی کوردستان و بەتایبەت هەولێر ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 23 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی بەشێك لەو بەنزینخانانەی بەنزینی حكومییان پێ دەدرێت تا بە 750 دینار بە شۆفێرانی بدەن، بەنزینەكە دابەش ناكەن و بە ئەنقەست دەیهێڵنەوە و دواتر بە ناوی بەنزینی محەسەن و سووپەر بە نرخی دوو ئەوەندە دەیفرۆشنەوە.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی ڕۆژانە بەنزینی بەرهەمهێنراوی كۆمپانیای كار بەنرخی پاڵپشتیكراو بە بەنزینخانەكان دەدات، ئەوانیش هەر لیترێك بە نرخی 750 دینار بە شۆفێران دەدەنەوە.
گرفتەكە چییە: بەشێك لە بەنزینخانەكان كاتێك بەنزینی حکومی (750 دیناری) وەردەگرن، بەنرخی پاڵپشتیكراو بە هاووڵاتیان نادەن و دەیهێڵنەوە كە زۆرجار سڕەی دوور و درێژی پێش بەنزینخانەكانی لێ دروست دەبێت، یاخود دوای چەند كاتژمێرێك لەسڕەگرتن بە شۆفێران دەڵێن بەنزین نەماوە و بەیانی دابەش دەكرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا ئەوەی زانیوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەو قۆرخكارییە ئاگاداركراوەتەوە، بەمەبەستی ئەوەی بەدواداچوون بكرێت لەو بابەتە و سزاى سـەرپێچیکـاران بدرێت لـە کـاتـى بـوونـى حـاڵـەتـى هـاوشـێوە، کە پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكانە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای هەولێر تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "هەرچەندە بابەتی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی بەنزین بەسەر بەنزینخانەكان، بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی كانزایی خۆی سەرپەرشتی دەكات، سەرەڕای ئەوەش لە هەر شوێنێك سەرپێچی هەبێت لیژنەكانی قایمقامیەتی هەولێر ئاگاداردەكەنەوە و ئێمەش دوای بەدواداچوون هاوكارییان دەكەین و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر بەنزینخانە كەمتەرخەكان دەگرینە بەر".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کانێکی وڵاتی کۆنگۆ 32 کەس گیانیان لەدەستدا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مینحەی مانگی نۆی مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش دابەش دەكرێت
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت






