
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار ملیار دینار وەک پاڵپشتی بۆ ئەو کەسانە تەرخان دەکات کە ناویان گەڕاوەتەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ڕێکارەکانی پرۆسەی حەج تەواو دەکات و لە ڕێگەی تیروپشکەوە دەرفەت بۆ هاونیشتمانییان دەڕەخسێنێت و ناوی هەزاران کەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەردەچێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ خوازیارانی بەجێهێنانی حەج دابین دەکات، بۆ پرۆسەی حەجی 2025، بە هەوڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار وەک پاڵپشتی دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: کاروان ستوونی ئەوەش دەڵێت: ئەوانەی بە ڕێگای ئاسمانی دەڕۆن تەنیا حەوت ملیۆن دینار دەدەن و ئەوانەشی بە ڕێگای وشکانی دەڕۆن پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدەن. ئەگەر هاوکارییەکەی حکومەت نەبوایە، ئەوانەی بەڕێگای ئاسمانی دەڕۆن دەبوو 665 هەزار دینار زیاتر بدەن، ئەوانەشی لە ڕێگەی وشکانی دەڕۆن دەبوو 864 هەزار دینار زیاتر بدەن.
بۆچی گرنگە: بەهۆی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج هەزار و 125 هاونیشتمانی سوودمەند دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، ئاگاداری ئەوانە دەکات کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، لە هەر چوار پارێزگاکە و چوار ئیدارە سەربەخۆکە، لە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانی لقەکانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، تاوەکو بەشی دووەمی پارەکە بدەن تا مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت، تەنانەت لە ڕۆژانی پشوو دەوامی لقەکان هەیە و مامەڵەکان ڕایی دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 48 چرکە لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانی عێراقی
- کولتوور
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەبەشداری دەیان هەزار کەس فێستیڤاڵی باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن