
وێنەی ژمارەیەک حاجییانی کورد
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕێکاری نوێی داناوە بۆ ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی ڕووداوی مردنی ژمارەیەکی زۆری حاجیان، ئەوانەی بە ڤیزای یەک ساڵەی بازرگانی و گەشتیاری چووبوون بۆ حەج.
وێنە گەورەکە: لە وەرزی حەجی ڕابردوو، ژمارەیەک کۆمپانیای ناوخۆیی لەڕێگەی دابینکردنی ڤیزای بازرگانی یەک ساڵەی سعودیی، دەرفەتی بەجێهێنانی حەجیان دابین دەکرد، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی و نەبوونی پلان و گەرمایەکی بەتین، 29 حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ئیرشاد لە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بە ئاڤا میدیای وت:
- 39 کۆمپانیا سزا دراون، 12 کۆمپانیا دوو ساڵ دوورخراونەتەوە لە بەشداریکردنی پرۆسەی حەج و یەک ساڵیش بۆیان نییە هاونیشتمانیان بۆ عومرە بگوازنەوە.
- 27 کۆمپانیاش یەک ساڵ لە پرۆسەی حەج دوورخراونەتەوە و شەش مانگیش بۆیان نییە پرۆسەی عومرە بە ئەنجام بگەیەنن.
کاروان ستوونی دەڵێت: لە 13-1-2025 لە سعودیە کۆڕبەندێک بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی وەرزی حەجی ڕابردوو دەکرێت. هاوکات لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بە بەردەوامی چاودێریی کۆمپانیاکان دەکات و بەڕێژەی 90% گرفتەکە کۆنترۆڵ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئابی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لەکۆی نزیکەی 200 کۆمپانیا، ناوی 97 کۆمپانیای بڵاوکردەوە کە تەنیا ئەو کۆمپانیانە بۆ حەج و عومرە ڕێگە پێدراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە