
نەمام چاندن لەلایەن چەند ژینگە پارێزێکەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، لەو چوارچێوەیەدا تەنها لەمساڵدا 100 هەزار دار لە پارێزگای هەولێر چێنراون.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لەسەر کارکردن بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزای لە تەواوی ناوچەکان لە پێناوی دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ هاونیشتمانیان، بەهۆی بوونی سێ نەمامگەوە لە هەولێر کە ڕۆژانە سەدان دار بەرهەم دەهێنن، ڕێژەی سەوزایی پارێزگاکە نزیک دەبێتەوە لە 20%.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، "ئەمساڵ هەمان بەرهەمی ساڵی ڕابردوومان هەبووە، بەڵام داری زیاترمان چاندووە، بەشێوەیەک 50%ـی ڕێژەکە بۆ سەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشەکەی دیکە بۆ سنووری شارەوانییەکانی دەرەوە دابین دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیسمە، ئەلبیزیا، برەخت تۆنیا و واشنتن گرنگترین ئەو نەمامانەن کە لە سێ نەمامگەی هەولێر بەرهەمدەهێنرێن و دواتر لە ناوچە جیاوازەکاندا دەچێنرێن، پێنج بۆ شەش ساڵی دیکە بەرهەمەکان پێدەگەن و سەرجەم گەڕەکەکانی هەولێر دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم





