
دیمەنی باڵەخانەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو پێشمەرگانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەفتەری چارەسەری مانگانەیان بۆ دروست دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2-1-2025، نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر سەرجەم پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدانی ئاگادار کردەوە، کە دوای سەری ساڵ دەفتەری چارەسەری مانگانە بۆ نەخۆشخانی درێژخایەن دروست دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەخۆشخانەی پێشمەرگە ڕایگەیاند: بە هەوڵ و کۆششی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگە، توانرا نەخۆشخانەی پێشمەرگە ببێتە ناوەندێکی تەندروستی بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ ئەو پێشمەرگانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، دوای پشووەکانی سەری ساڵ، بۆ ئەو چارەخوازانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، بە مەبەستی وەرگرتنی دەرمانی مانگانە دەفتەری چارەسەری مانگانە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە دروست دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 7-1-2025، لیژنە بۆ چاوپێکەوتنی نەخۆشەکان دەستبەکار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەفتەری چارەسەری مانگانە تەنیا بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و کەسی پلەیەکی ئەم دوو توێژە دروست دەکرێت.
ئەمەش بزانە: نەخۆشخانەی پێشمەرگە دوو ژمارەی لەگەڵ ئاگادارکردنەوەکە داناوە، بۆ ئەوەی هەر چارەخوازێک پێویستی بە دروستکردنی دەفتەر هەبێت، لە ڕێی ئەم ژمارانەوە پەیوەندییان پێوە بکات، (07502355830-07512236696).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی پچڕا
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن





