هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ بەغدا دەکات
- بزنس
- 7 کانوونی دووەم
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دووبارە نەبوونەوەی سیناریۆکانی 2024 لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ حکومەتی عێراق دەکات لەبارەی پرسی مووچە و بودجە لە ساڵی 2025، شاندێکیش بۆ گفتوگۆکردن پێکدەهێنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی کوردستان دەیەوێت هەتا زووە لە ئێستاوە بزانێت حکومەتی عێراق بەنیازی چییە، ئەمساڵ چەند پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت و چۆنیش دەینێرێت، بۆ ئەوەی خۆی بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە بکات بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2025.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی شاندی کوردستان لە یەکەم دانیشتن بە ڕوون و ڕاشکاوی بە شاندی بەغدا دەڵێن:
٠ پلانتان چییە و چی دەکەن؟ بۆ ئەوەی کوردستانیش پلانێک پێشوەختە بۆ خۆی دابنێت.
٠ ئاڤا زانیویەتی حکومەتی کوردستان هەر لە ئێستاوە دەستپێشخەرییەکی نوێی کردووە، بە حکومەتی عێراقیان وتووە چیتان لە ئێمە ئەوێ بکەین، وەکو ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، میزان موراجەعە، شێوازی ئامادەکردنی لیستی مووچە و وردبینیکردن و..هیتد. بەمەبەستی نەهێشتنی هیچ بیانووێک بۆ نەناردنی مووچە.
٠ شاندی کوردستان لە یەکەم کۆبوونەوەدا لەگەڵ بەغدا ئەم نیەتپاکییەی خۆی بەفەرمی و ڕووبەڕوو دەخاتەڕوو، بەڵام داواکاریشی هەیە، لەوانە داوا دەکات ئەمساڵ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بخرێتە سەر عێراق. لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی هاوتاکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ دەیدات و پارە زیادەکە زیاتر لە ٥٠ ملیار دینارە.
٠ داواکاری دیکە ئەوەیە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران جێبەجێ بکرێت کە نزیکەی ١٠ ساڵە لە کوردستان ڕاگیراوە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی عەلاوە و سەرمووچە و.. هیتد. ئەمانەش بخرێنە سەر بەغدا لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
٠ بڕیاری دادگای فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و جیاکاری لەنێوان مووچەخۆران نەکرێت لە زاخۆوە تاوەکو بەندەری فاو.
٠ حکومەتی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی انوخۆ دەربڕیوە. ساڵی ڕابردوو لەبەرامبەر ناردنی مووچە بەغدا داوای %50 داهاتی ناوخۆی دەکرد، حکومەتی کوردستانیش دەڵێت، بۆ ئەمساڵیش کێشەیان نییە و ڕادەستی دەکەن. تەنانەت پێشنیازێکی دیکەشیان کردووە، وتوویانە ئامادەین %100 داهاتی ناوخۆتان ڕادەست بکەین، بەڵام بە مەرجێک ئێوەش پشکی کوردستان لە بودجەکانی تر بەتەواوی بنێرن، کە ساڵانە 12 بۆ 13 تریلۆن دینار دەکات.
٠ ئەو بودجەیەی حکومەتی کوردستان لەبەرامبەر ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ داوای دەکات، داوای دەکات بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنان و پارەی پڕۆژەکان رێگاوبان خزمەتگوزاریەکان و پارەی کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردەیە، هەرچەندە ساڵی ڕابردوو ئەو پارەیە لە بودجە جێگیر کرابوو، بەڵام بەغدا نەینارد.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە لە عێراق مووچە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ مسۆگەركراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. ڕەفیق ساڵحی و جەمال کۆچەر، ئەندامانی لیژنەی دارایی ڕایانگەیاندووە، مووچەی سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێرانی کۆمەڵایەتی و مووچەخۆرانی دیکەی کەرتی گشتی بە تەواوی مسۆگەر کراوە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لەکەمی پارەی نەختینە واتا پارەی کاش دەکەن دورن لەڕاستییەوە و هیچ کێشە و مەترسییەک نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ بە تۆمەتی هەڵکوڵینی شوێنەوار پێنج کەس دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن نووسینگەکانى دابەشکردنی مووچە لە عێراق مانگرتنیان ڕاگەیاند
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایکی ئۆستین تایس گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
18 کانوونی دووەم
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
18 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کانوونی دووەم
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبنەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای تیکتۆک تووشی زیانی ئابووری دەبێتەوە
- بزنس
- 18 کانوونی دووەم
دابەشکردنی نەوت لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات
- بزنس
- 18 کانوونی دووەم
شاندێکی کوردستان بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی مووچە دەچێتە بەغدا