هەولێر و بەغدا لەبارەی دوایین ناکۆکی پەیوەست بە مووچە لە ڕێککەوتن نزیکن
- بزنس
- 12 تشرینی یەکەم

هەردوو لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ داهاتی نانەوتی لە ڕێککەوتن نزیکن. سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەڵێت، سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆنکرێتی لەبارەی داهاتی نانەوتی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سوودانی کردووە.
وێنە گەورەکە: هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و داهاتی نانەوتی، دوو لەمپەری سەرەکی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بوون، هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر کرا و ڕێککەوتن لەبارەی داهاتی نانەوتیش نزیکە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر چۆنیک بێت بە زەخت و گوشاریکی زۆر توانیومانە 120 ملیارەکە دابین بکەین، لە بابەتی داهاتی نانەوتی لە زۆربەی کێشەکان چارەسەر بوون، بەڵام کە دەگەینە یاسای بودجەی ساڵی 2026 گفتوگۆکان لەبارەی ئەو بابەتە تەواو دەبن، چونکە ئێمە دەچینە باسی پێدانی بودجە بە هەرێمی کوردستان، نەک مووچە و ئەو ڕێککەوتنە کاتیانەی کە هەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی پێشەوا هەورامانی، هەرێمی کوردستان پابەندیی خۆی لە بابەتی نەوت و داهاتی نانەوتی و جێبەجێ کردووە، هەتا ئەم مانگەش ئەوان داوای 120 ملیار داهاتی نانەوتیان کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەو بڕە پارەیان بۆ دەنێرێت، بۆیە دەمێنێتەوە بۆ مانگەکانی داهاتوو. هەروەها ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی ئەو گفتوگۆ دوور و درێژەی نەدەویست، بۆیە هیوادارین بۆ مانگی داهاتوو گەیشتبینە چارەسەرێک، چونکە نزیکین لە ڕێککەوتن لە بابەتی داهاتی نانەوتی.
لەلایەکی دیکەوە: د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤای گوت: سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆنکرێتی لەبارەی داهاتی نانەوتی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سوودانی کردووە، تێیدا چەندین بەڵگەی دەستووری و یاسایی خستووەتە ڕوو کە ئەم بریارەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ تەفسیکردنی داهاتە نانەوتییەکان پێچەوانەی دەستوور و یاساکانە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوای کردووە هاوشێوەی ڕێککەوتنی نەوت، لەبارەی داهاتی نانەوتی ڕێککەوتنێکی حکومی بکرێت و ئێمەش بۆ ئەوە ئامادەین، هەروەها داوامان لە وەزیرانی کورد کردووە وادەیەکمان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ دیاری بکەن و چاوەڕێی ئەوانین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکێکی هەژماری من قەرز بە مووچەخۆران دەدات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو لە بەرزبوونەوەدایە و بەهای دیناریش گۆڕانکاریی بەسەردا دادێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیکرامییەی خانەنشینانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێن
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا زیاتر لە 190 ملیار دینار پارەی ساڵی ڕابردووی جووتیارانی خەرج نەکردووە





