ئاڤا نیوز
خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و شۆفێری مەلیکەکان لە سلێمانی دژی بەرپرسانی یەکێتی خۆپیشاندانێکی فراوانییان کرد، ڕایانگەیاند، ئیدارەی گشتی یەکێتی چۆن بەهۆی ئەم سەیارانەوە ملیۆنان دۆلاری دەستکەوت، ئێستا دەبێت چارەیەککیان بکات و مۆڵەتی 24 کاتژمێریان پێداون.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێلی سیکرابی مەلیکە لە سنووری سلێمانی داخڵکراون و ئیدارەی گشتی یەکێتی 105 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەپێدان و ئەم بازرگانییە قازانج کردووە. بە جۆرێک هەر ئۆتۆمبێلێک بەرامبەر سێ هەزار دۆلار داخڵ کراوە.
ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات: خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، چوونەتە لای هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی نوێنەرەکەیان بە پارێزگاری گوتووە، ئەم سەیارانە ئێمە نەمانهێناوە، ئیدارەی گشتی یەکێتی هێناونی و ساغیکردوونەتەوە بەسەر خەڵکی هەژاردا.
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر هەڤاڵ وتوویەتی، من بڕیارم نەداوە سەیارەکان دەستیان بەسەرا بگیرێت، گرتنی ئەو سەیارانە پەیوەندی بە ئەوەوە نییە، بەڵێنی داوە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە قسە بکات.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنیری ئاڤا پرسیار لە نوێنەری خاوەن مەلیکەکان کردووە کە چۆن هەڤاڵ ئەبوبەر ئاگای لێ نییە خۆی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانییە گوتی، "من بە دکتۆر هەڤاڵم وتووە، تۆ پارێزگاری سلێمانی، بەرپرسی ئیداری ئەم شارەی، خەڵک ڕوو ئەکاتە تۆ نەک من، ئەویش وتوویەتی بەدەستی من نیە".
لێدوانی فەرمی: گەنجێک کە مەلیکەی هەیەو ئێستا لە ترسا لەماڵەکەی خۆی شاردوویەتییەوە، دەڵێت، "شەرمە بۆ بەرپرسانی یەکێتی، کاتی هەڵبژاردن بەکاریان هێناین، ئیشیان بە ئۆتۆمبێلەکانمان هەبوو، ئێستاش لە کۆڵانەکان بەدوامان ئەگەڕێن، ئەمانە خۆتان هێناوتانن، هەر ئەبێ خۆشتان چارەسەری بکەن".
ئەوەش بزانە: خۆپێشاندانەکە سێ کاتژمێر بەردەوام بوو، سایدی هاتن و چوونی سلێمانی - تاسڵوجەیان داخست، لە کۆتاییدا تووندووتیژی دروست بوو، هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک ڕێژیان دژیان بەکارهێنا و خۆپێشاندان کۆتایی هات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان