سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک سەرمایەداری ناوداری هەرێمی کوردستان بەدەم کەمپەینەکەی ئاڤاوە هاتن و بڕی 450 ملیۆن دیناریان بەخشییە خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش.

 

وێنە گەورەکە: کەمپەینی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری لە فراوانبوونە، تا ئێستا هەزاران کەس بەشدارییان کردووە، زیاتر لە 650 ملیۆن دینار و سەدان تۆن خۆراک و کەلوپەل کۆکراوەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سەرمایەدارانەی کە بەشدارییان کەمپەینەکەی ئاڤا کرد ئەمانەن:

 

- سەرمایەداری نیشتمانیی غەفوور خۆشناو- خۆشناو گرووپ 100 ملیۆن دینار. 

- سەرمایەداری  نیشتمانیی خالید خۆشناو- هێمن گرووپ بە 100 ملیۆن دینار.

- سەرمایەداری  نیشتمانیی شێخ فاخیر شێخ تەیب - گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان 100 ملیۆن دینار.

-  سەرمایەداری  نیشتمانیی سەعد فایەق کۆڵەک 100 ملیۆن دینار.

- سەرمایەداری  نیشتمانیی شوان زراری 50 ملیۆن دینار.

 

زانیاریی زیاتر: خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە کەمپەینەکەدا، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر. ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.  

 

پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛

5888 171 0770

5020 803 0750


 کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ