وەزیری دەرەوەی لوبنان بانگێشتی ئێران بۆ سەردانی تاران ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کانوونی یەکەم

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی لوبنان و ئێران
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاژانسێکی فەرمی، وەزیری دەرەوەی لوبنان، ڕازی نەبووە سەردانی ئێران بکات و دەڵێت، "وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندیی لەگەڵ ئێران، بە مەرجێک پەیوەندییەکان تەنیا لەسەر بنەمای ڕێزی سەروەریی یەکتر بێت".
چیرۆکی سەرەکی: بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی نێوان هەردوو وڵات، هەفتەی ڕابردوو عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی، یوسف ڕەجی، هاوتا لوبنانییەکەی بۆ تاران کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی نیشتمانیی فەرمیی لوبنان بڵاوی کردەوە: یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان، ڕەتی کردووەتەوە بۆ هەر مەبەستێک سەردانی ئێران بکات و لە بری ئەوە پێشنیازی کردووە دیدارەکە لە وڵاتێکی بێلایەن ئەنجام بدرێت.
هۆكاره زانراوهكان: ڕەجی هۆکاری بڕیارەکەی بۆ بارودۆخی هەنووکەیی گەڕاندەوە و جەختی کردەوە، ئەمە بە واتای ڕەتکردنەوەی گفتوگۆ نییە، بەڵکو کەشوهەوای گونجاو ئێستا لە ئارادا نییە.
پهیامی فهرمی: سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان بەیروت و تاران، وەزیری دەرەوەی لوبنان ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندیی لەگەڵ ئێران، بە مەرجێک پەیوەندییەکان تەنیا لەسەر بنەمای ڕێزی یەکتر و پاراستنی سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر بێت.
ئەمەش بزانە: بۆ پرسی چەکی حیزبوڵڵاش، ڕەجی جەختی لەوە کردەوە، بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و سەربەخۆ مەحاڵە، ئەگەر دەوڵەت لە ڕێگەی سوپا نیشتمانییەکەیەوە مافی ڕاماڵینی چەکی نەبێت، هەروەها دەبێت حکومەت بە تەنیا خاوەنی بڕیاری پرسەکانی پەیوەست بە شەڕ و ئاشتی بێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





