لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 کەس لە غەززە بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 کەس لە غەززە بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دا

دیمەنی خێزانێک لە غەززە بەدیار ئاگرەوە

ئاڤا نیوز

ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی سەرماوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە کەرتی غەززە بۆ 11 کەس بەرز بوویەوە.

وێنە گەورەکە: بەهۆی دوو ساڵ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بە نزیکەیی هەموو خانوو و باڵەخانەکانی کەرتەکە وێران بوون و دانیشتووانەکەی ئاوارە بوون. سەرەڕای کەمیی خۆراک و سووتەمەنی و پێداویستیی پزیشکی، سەرما دۆخەکەی سەختتر کردووە.

زانیاریی زیاتر: هاوکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 10 خانوو کە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زیانیان بەرکەوتبوو ڕووخاون، ژمارەیەکی زیاتریش هەڕەشەی داڕمانیان لەسەرە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ