
ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری شەقام و کێشەکانی خەڵک، وەک پەیامنێری سەرەکیی ئاڤا نیوز لە هەولێر دەستبەکاردەبێت.
بۆچی گرنگە: گرووپی میدیایی ئاڤا ڕایدەگەینێت، ئەمڕۆ ئەستێرەیەکی دیکەی میدیای کوردی لە ئاڤا نیوز دەردەکەوێت، چاوەڕوانین ئەمجارە ڕۆژنامەنووس ڕزگار کۆچەر لە گواستنەوەی کێشەکانی خەڵکدا ئەزموونێکی جیاواز پێشکەش بکات، بەشێوەیەک نەک تەنیا کێشەکان بەڵکو چارەسەرەکانیش بخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار کۆچەر ڕایگەیاند: ئاڤا نیوز وێستگەیەکی نوێی کارکردنمە و خۆشحاڵم بەوەی لەم پرۆژە میدیاییەدا کاربکەم، چونکە میدیایەکی جیاواز و خێزانییە، لەمەودوا باشتر دەتوانم کێشە و خەمەکانی خەڵکی هەولێری خۆشەویست و دەوروبەری بگەیەنم و لەگەڵ لایەنی حکومیدا چارەسەریشی بۆ بدۆزینەوە.
ئەمەش بزانە: ڕزگار کۆچەر جگە لەوەی ئاڤا بە میدیایەکی جیاواز دەزانێت، دەڵێت هۆکارێکی دیکەی خۆشەویستی بۆ ئاڤا بریتییە لەوەی کچە هەشت ساڵانەکەشی ناوی ئاڤایە.
ئاڤا بە نیازی چییە: ئێستا وێبسایتی ئاڤا نیوز، تەلەڤزیۆنی ئاڤا سپۆرت و ڕادیۆی ئاڤا بادینان دەستبەکاربوون و لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا پەخشی کەناڵی ئاسمانیی ئاڤا میدیا دەستپێدەکات کە کەناڵێکی خێزانی و هەواڵییە بە دروشمی نە کراوە و نە بینراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات





