هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسڕ دەڵێت، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا خواستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نییە و پشتیوانی کاندیدکردنی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان نۆ کەس وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناویان دەهێنرێت، لەوانەش پێنجیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کێبرکێی بەهێزی یەکتریی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەلام زووبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لە دوایین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە فراوانی باس لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران کراوە
-محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی ئێستا و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان پێداگرە لەسەر وەرگرتنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی حکومەت.نووری مالیکی خواستی وەرگرتنی پۆستەکەی نییە، بۆیە لە جێگەی خۆی ناوی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقی پێشنیاز کردووە.
-بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران چوارچێوەی هەماهەنگی کاتی پێویستی لەبەردەستە، بەتایبەتیش کە جارێ کۆبوونەوەی پەرلەمان، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆککۆمار نەکراوە، بەڵام لە هەموو دۆخێکدا ماوە دەستوورییەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیران تێناپەڕێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت






