مالیکی و سوودانی هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران چڕ دەکەنەوە
- عێراق
- 15 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و مالیکی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دوێنێ دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد، لە ئەمڕۆوە مانۆڕی سیاسی شیعەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت چڕبووەتەوە و لەپاڵ مالیکی و سوودانی، هەریەکە لە حەیدەر عەبادی، قاسم ئەعرەجی و باسم بەدری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەو و دادپەوەریی وەک کاندیدی سێیەم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ناویان دەهێنرێت، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دوو کاندیدە بەهێزەکە "سوودانی و مالیکی" نەگەنە ڕێكکەوتن.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی خاوەن گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان کۆدەبێتەوە، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە میدیای عێراقی ڕایگەیاندووە، ئاراستەیەکی گشتیی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە بۆ پاراستنی یەکڕیزی و خۆدوورگرتن لە ناکۆکی. لە کۆبوونەوەکەدا ئەو ناوانە دەخرێنەڕوو کە پێشتر پێشنیازکراون، لەگەڵ هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە سەقامگیری سیاسی مسۆگەر بکات و داخوازیی شەقامی عێراقی جێبەجێ بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر ئەمڕۆش نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران پێشوازیی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کردووە و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت و بەردەوامی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مالیکی بە جیا پێشوازیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووتر و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کردووە، لە کۆبوونەوەکانیشدا باس لە خێرا پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکان کراوە، داواشکراوە هەرچی ناکۆکی هەیە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و بەرژەوەندی وڵات و ئارامی و ئاسایشی وڵات بخرێتەپێش هەموو پرسەکانی دیکە.
بەوتەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەناو هەموو کاندیدەکان، ئەم پێنج ناوە زۆرترین چانسیان هەیە بۆ ئەوەی یەکێکیان ببێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق:
ناوەکانیش ئەمانەن:
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆکوەزیرانی ئێستا.
نووری مالیکی – سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتر
حەیدەر عەبادی – سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتر
قاسم ئەعرەجی – ڕاوێژکاری ئێستای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق
باسم ئەلبەدری – سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری (ڕیشەکێشکردنی بەعس)
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 26 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
26 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






