دوای بەدواداچوونی بەردەوامی ئاڤا بافڵ تاڵەبانی لە بڕیارێک پەشیمان دەبێتەوە
- کوردستان
- 2025-01-09
ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لە جۆری مەلیکە
ئاڤا نیوز
دوای فشارێکی زۆری میدیایی و خۆپێشاندان و ناڕەزایی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی پاشگەزبوویەوە لە بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە و ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
زانیاریی تایبەت: وەکو یەکەم میدیا، ئاڤا ئاشکرایکرد، ئەم ئۆتۆمبێلانە چۆن ئیدارەی گشتیی یەکێتی هێنایە گەرمیان و سلێمانی، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا قەدەغەیان بکات و دەستیشیگرت بەسەر هەندێکیاندا. سەرچاوەیەکیش لە هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، هەواڵ و بەدواداچوونەکانی ئاڤا بۆ کەیسی مەلیکەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، کاریگەری هەبوو لەسەر ئەم بڕیارەی ئێستای پافڵ تاڵەبانی.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ناوخۆی کوردستان ڕەخنە لە شێوازی نەهێشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە گرتبوو، بەوەی دەبێت بەشێوازێک نەهێڵدرێن کە خەڵکی هەژار زەرەر نەکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بڕیارە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستیان بەسەردا گیرابوو، بدرێنەوە خاوەنەکانیان. هەروەها بڕیار درا لەمەودوا ڕێگری بكرێت لە داخڵكردن و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەی ێویستە بیزانیت: لەمەودوا ڕێگە بە پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل نادرێت بەهیچ شێوەیەك كڕین و فرۆشتن بەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە بكرێت.
لێدوانی فەرمی: هاونیشتمانییەک خاوەنی ئۆتۆمبێلی مەلیکەیە بە ئاڤای گوت، ئەم ئۆتۆمبێلانە ئیدارەی گشتی یەکێتی هێناویەتی بۆ سلێمانی و گەرمیان، بۆیە دەبێت یەکێتی خۆی چرەسەری ئەم بابەتە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن میرانی: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان 50% کەمیان کردووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا





