کەرکووک.. بازرگانێکی کورد ماوەی چوار مانگە 800 ملیۆن دیناری لێ دزراوە
- کوردستان
- 2025-01-10
ئاڤا نیوز
بازرگانێکی کورد ماوەی چوار مانگە 800 ملیۆن دیناری لێدزراوە، ئەو کەسەی دزیەکەشی کردووە لە کامێرای چاودێرییەوە ناسراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچی بۆ بازرگانەکە نەکردووە.
وێنە گەورەکە: نەبیل کاکەیی، بازرگانێکی کوردە لە کەرکووک، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە دوکانی گۆڕینەوەی دراوی هەیە، ماوەی چوار مانگە بڕی 800 ملیۆن دیناری لێدزراوە کە بەشێکی پارەکان هی خەڵکن، سەرەڕای ئەوەی کەسی تۆمەتبار ناسراوە، بەڵآم تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: نەبیل کاکەیی، ئەو بازرگانەی کە دزییەکەی لێکراوە بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
- "چوار مانگ بەر لە ئێستا، لە یەکێک لە گەراجەکانی کەرکووک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بڕی 800 ملیۆن دینارم لێ دزرا، دوای ئەوە سەردانی پۆلیسم کرد و سکاڵای یاسایییم تۆمارکرد، بەڵام ئەوە چوار مانگ تێپەڕدەبێت، تاوەکو ئێستا کەسی تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە، لە کاتێکدا لە ڕێگای کامێراکانی چاودێرییەوە دەردەکەوێت و دەناسرێتەوە".
- "بەشێک لەو پارانەی دزراوە، هی خۆم و براکەمە و ئەوەی دیکە هی خەڵکە، چونکە من کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەم، بەردەوام پارەم لای خەڵکە و خەڵکیش پارەی لای منە".
- پۆلیس پێی وتووم "ئێمە هیچمان پێ ناکرێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو





